خه‌له‌كان.. 100 دۆنم زه‌وی سووتا
تاهیر سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى خه‌له‌كان راىگه‌یاند: "به هۆكارێكى نادیار، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 13/7/2016 ئاگرێكى گه‌وره له شاخى خه‌له‌كان كه‌وتووه و به‌داخه‌وه به‌هۆیه‌وه زیاتر لە 100 دۆنم دارى سرووشتى و پوش و پاوانی سنووره‌كه سووتا".
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى خه‌له‌كان گوتیشی، " دواى هه‌وڵ و ماندوبوونێكى زۆرى هێزه‌كانى پۆلیسى دارستان، به‌رگرى شارستانى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى سنووره‌كه توانرا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت".
تاهیر سەعید ئاماژەی بەوەش کرد "خۆشبه‌ختانه توانرا مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و ئاگره له پڕۆژه‌ى ئاوى شاره‌دێكه كه له‌سه‌ر چیاكه‌یه دووربخرێته‌وه، ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه".
باس‌نیوز
