کۆشکی سپی هەڕەشەی ڤیتۆی سێ پڕۆژە لەدژی ئێران دەکات

کۆشکی سپی هەڕەشەی ڤیتۆی سێ پڕۆژە لەدژی ئێران دەکات
کۆشکی سپی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا دژایەتیی خۆی لەگەڵ سێ پڕۆژەی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە لەدژی ئێران نووسراون، ڕاگەیاندووە.

لەم بارەوە کۆشکی سپی جەختی لەسەر گوتەکانی ئۆباما کردووەتەوە لە بەیاننامەکدا هاتووە "هەر یاسایەک کە ببێتە بەربەست لەبەردەم ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، ڤیتۆ دەکرێت.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە "پڕۆژەکانی "HR 5631، 4992، 5119" لە ڕوانگەی کۆشکی سپییەوە پێش بە کردەی کردنی بەرجام دەگرن و دەبنە ڕێگر لەبەردەم بەڵێنییەکانی واشنتۆن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

حکوومەتی ئەمەریکا جارێکی دیکە پێداگریی لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ تاران کردووەتەوە و وەک چاودێرێک لەسەر بەرنامەی ناوکێی ئێران و ڕۆڵی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە.

لەو سێ پڕۆژەیەی کۆنگرێسی ئەمەریکا، پڕۆژەی 4992 لە پەیوندی لەگەڵ گواتسنەوەی پارە و داراییە، هەندێ لە چاودێران پێیان وایە ئەم پڕۆژەیە دەتوانێ پێش بە گواستنەوەی پارە بۆ ئێران بگرێت و تەنانەت پێش بەوەش دەگرێت کە قازانج بە کەسێکی ئێرانیش بگات.




باسنیوز
Top