ئەدھەم بارزانی قوتابییەکەی هەڵەبجە خەڵات دەکات

 ئەدھەم بارزانی قوتابییەکەی هەڵەبجە خەڵات دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان قوتابییە یەکەمەکەی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە، خەڵات دەکات.

ڕێڤان محێدین کەریم، ئەو قوتابییە ھەڵەبجەییەی لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەست ھێنا ڕایگەیاند، دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکان، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین کەسایەتیی دیکەی کوردستان پیرۆزباییان لێکردووە.

ڕێڤان محێدین کەریم هەروەها رایگەیاند، کە ئەدھەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی پەیوەندی پێوەکردووە و وێڕای پیرۆزبایی کردن، بەڵێنی خەڵاتکردنی پێداوە.

ڕێڤان، قوتابی کۆلیژی ھاوبەشی نمونەیی ھەڵەبجە بوو، توانی لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی زانستی، کۆنمرەی(698) بە دەستهێنا و بووە یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.







باسنیوز
Top