شەبەك، جگە لە پێشمەرگە، رێگە بە هیچ هێزێك نادەن بچنە ناوچەكانیانەوە
(مەلا سالم شەبەك)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەبازگەی گەیارە كۆنتڕۆڵ كراوە و لە ئێستادا خەریكە گەیارەش كۆنترۆڵ بكرێت، كە ئەمەیش هەنگاوێكی زۆر گرینگە و، رزگاركردنی مووسڵ نزیك بووەتەوە".
(شەبەك) گوتیشی: "بڕیارە ئەمەریكا بۆ هاوكاریكردنی سوپای عێراق ٥٦٠ سەربازی دیكە رەوانەی سەربازگەی گەیارە بكەن، لە ئێستایشدا هێزەكانی شەبەك لە خازر لە ئەركدان و دەشتی مووسڵیش لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە رزگار دەكرێت، بۆیە رێگە بە هیچ هێزێكی دیكە نادەین بێنە ناوچەكانمان".
KDP
