گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

 گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک سەبارەت بە پشووی رۆژی 14ـی تەمموز بڵاو دەکاتەوە.



سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامەکەی لە ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەت بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، کە رۆژی پێنجشەممە 14ـی تەمموز 2016، بە پێی یاسای پەرلەمانی کوردستان، لە هەموو دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.



سەرچاوەکەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە رۆژی پێنجشەممە لە فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.



رۆژی 14ـی تەمموز 1958، عەبدولکەریم قاسم، ژەنەڕالی سوپای ئەوکاتی عێراق شۆڕشێکی لە عێراق ئەنجام دا و سیستەمی پاشایەتیی عێراقی گۆڕی بۆ سیستەمی کۆماری.



دوای سەرکەوتنی شۆڕشەکەی، عەبدولکەریم قاسم داوای لە مستەفا بارزانی، رێبەری شۆڕشی کورد لەو سەردەمە کرد بگەڕێتەوە کوردستان و عێراق و پێشوازییەکی گەرم و گوڕی لێکرا.



مستەفا بارزانی سوپاسالاری کۆماری کوردستان لە ساڵی 1946 بوو لە کورستانی رۆژهەڵات و دوای رووخانی کۆمارەکە لە ساڵی 1947، لەگەڵ پێشمەرگەکانی رووی کردە یەکێتیی سۆڤیەت و تاوەکو ساڵی 1958 لەوێ مایەوە.







باسنیوز
Top