ئەمریکا بۆ پەراوێزخستنی (وەلائی ئێرانی و وەکیلەکانی) دەسەلاتی سەربازی لەعەبادی سەندەوە

ئەمریکا بۆ پەراوێزخستنی (وەلائی ئێرانی و وەکیلەکانی) دەسەلاتی سەربازی لەعەبادی سەندەوە
دوای تەقینەوەکەی ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا، میلیشیا شیعەکان بەبیانووی ئەوە هەڕەشەی داگیرکردنی بەغدا دەکەن و بەکردەوەش ناڕاستەوخۆ دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتووە، ئەمریکاش ترسی هەیە کە دەستی دەرەکی و پلانی ناوخۆیی لەپشت ئەمەوە بێت، بۆیە دۆخی بەغدا مەترسیدارە.
ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێکی ڕانەگەیەنراو و لەناکاو گەیشتە بەغدا، دوای ئەوەش، سەردانی وەزیری بەرگریی کەنەدای بەدوادا هات، پێدەچێت سەردانەکەی یەکەم، پەیوەندی بە جموجۆڵە سەربازییەکەی ناو بەغداوە هەبێت، کە مەترسی هەژموونی ئێرانی و وەکیلەکانی هەیە لەسەر حکومەتی عێراقی.
ئەمریکا بەخێرا ئاشتن کارتەری وەزیری بەرگریی ناردە بەغدا لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە، بە تەواوی دەسەڵاتەکانی جووڵاندنی یەکە سەربازییەکانی سوپای عێراقیان لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەرگرتووەتەوە، سەرجەم جموجۆڵەکان لەمەودوا بەهەماهەنگی لە نێوان خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا دەبێت.
پێدەچێت سەردانی بەرپرسانی ئەمریكا بۆ عێراق تەنیا بۆ رزگارکردنی حکومەتی بەغدا بووبێ لەدەست هەژموونی ئێرانی و وەکیلەکانی.
چونکە ئەمریکا باش دەزانێ کە ئێران ھەژموونی دیار و بەرچاوی ھەیە بەسەر بەغداو ئەویش بەشیعەکردنی عێراق و لاوازکردنی سوپای نیشتمانی عێراقی و دامەزراندنی حەشدی شەعبی و حزبوڵاو هاوشێوەکانی لەلایەک و، هەروەها هەژموونی ئێران بەسەر زۆنی سەوز و نیلی و بەڵگەش بۆ ئەوە کۆبوونەوەی ٢٣ی حوزەیران و ئامادەبوونی تاکە کونسوڵی ئێران بووە لە مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنەکەی نێوانیان و چوونیان بۆ بەغدا بەمەبەستی مساوەمەکردن لەگەل بەرپرسانی عێراقی و پێدانەوەی نەوتی کوردستان و تەسلیمکردنەوەی پارێزگای سلێمانی بە بەغداو هەژمارکردنی وەک پاریزگاکانی دیکەی عێراق..
Top