پارێزەرێك لە شاری سلێمانی كوژرا
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند:"پارێزه‌رێك نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه 12-7-2016 له‌بازاڕی سلێمانی كوژرا. پارێزەرەكە ناوی بەڕێز عەبدوڵڵا حوسێن-ە و لەدایكبووی 1988ـە."
ئەو پاریزەرە کە تازە ژنی دەستگرتووە و دوو مانگ بوو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدابوو بەگوتەی سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د"بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خەزووری، لەلایەن یەكێك لە ئەندامانی ماڵی خەزووریەوە لەنێو بازاڕ تەقەی لێ كراوە و كوژراوە."
ئەو پارێزەرە كه هاوكات دووكانی زێڕنگەری هه‌یه له‌سلێمانی، پێشتر له‌چوارقوڕنه ژیاوه‌و ئێستاش زۆربه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌و شوێنه نیشته‌جێن، به‌ڵام خۆی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌سلێمانی نیشته‌جێ بووه.
