پارێزەرێك لە شاری سلێمانی كوژرا

 پارێزەرێك لە شاری سلێمانی كوژرا
گوته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەل ماڵی خەزووری، پارێزەرێك لە شاری سلێمانی كوژرا.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ راگەیاند:"پارێزه‌رێك نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه‌ 12-7-2016 له‌بازاڕی‌ سلێمانی‌ كوژرا. پارێزەرەكە ناوی بەڕێز عەبدوڵڵا حوسێن-ە و لەدایكبووی 1988ـە."

ئەو پاریزەرە کە تازە ژنی دەستگرتووە و دوو مانگ بوو پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ ئه‌نجامدابوو بەگوتەی سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د"بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خەزووری، لەلایەن یەكێك لە ئەندامانی ماڵی خەزووریەوە لەنێو بازاڕ تەقەی لێ كراوە و كوژراوە."

ئەو پارێزەرە كه‌ هاوكات دووكانی‌ زێڕنگەری‌ هه‌یه‌ له‌سلێمانی‌، پێشتر له‌چوارقوڕنه‌ ژیاوه‌و ئێستاش زۆربه‌ی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ له‌و شوێنه‌ نیشته‌جێن، به‌ڵام خۆی‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌سلێمانی‌ نیشته‌جێ بووه‌.
Top