وەزارەتی دارایی راگەیێندراوێك بڵاو دەكاتەوە

 وەزارەتی دارایی راگەیێندراوێك بڵاو دەكاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە پارەی پەنجاھەزاردیناری لە ھەرێمی كوردستان و عێراق كاری پێ دەكرێت.

لە ڕاگەیێندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: "سەرجەم ھاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە كار بە پارەی جۆری (50000) پەنجاھەزاردیناری عێراقی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت".

ئەم راگەیێندراوەی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەر بڵاو كرایەوە كە 50ھەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان لە لایەن فرۆشیاران وەرناگیرێت.
Top