گوتەبێژی وەزارەتی داد: هیچ کاتێک ئەنجومەنی شورا نابێتە جێگرەوەی پەرلەمانی کوردستان
گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە: “ئەنجومەنی شورای ھەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، ھیچ كاتێك ئەنجومەنی شوورا نابێتە بەدیلی پەرلەمانی كوردستان و لە ھیچ كاتێكیشدا نە یاسای دەركردووە و نە یاساش دەردەكات و یاساش درێژ دەکاتەوە”. ئەوەش ڕوون کراوەتەوە: “نووسراوەكەی پەرلەمانی كوردستان، داوای لە ئەنجومەنی شوورای ھەرێمی كوردستان نەكردووە كە ئەو دوو یاسایە درێژبكاتەوە، بەڵکو نووسراوەكەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەی بیرخستووەتەوە كە لە 15-7-2016 دا، ئەم دوو یاسایە ماوەیان بەسەر دەچێت، ھەر بۆیە داوای لە ئەنجومەنی شورا كردووە، بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروست نەبێت، ڕای خۆی لەو بارەیەوە بدات”.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا، گوتەبێژی وەزارەتی داد باسیشی لەوە کردووە کە ەركردنی رێنماییەكان لە دەسەلاتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكان و پەرلەمانی كوردستانە، نەك ئەنجووومەنی شوورا.
لە کۆتاییشدا گوتەبێژەکەی وەزارەتی داد ڕای گەیاندووە: “ئەنجومەنی شورا ناچێتە ژێر باری ھیچ بیروبۆچوونێكی سیاسی، جگە لە یاسا بەركارەكانی ھەرێمی كوردستان، داواكاریشین ئەوانەی لەو بارەیەوە لێدوان دەدەن، لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن، پێش لێدوان و دەركردنی بەیاننامە و كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، وردتر لە یاساكان بکۆڵنەوە، تا ئەرك و دەسەلات و بەرپرسیارێتیی ھەریەك لە دەسەڵاتەکان و دەزگە و وەزارەتەكان بزانن چییە”.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
راگەیەندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی داد – 12-7-2016
سەبارەت بەو لێدوان و بەیاننامانەی لەسەر نوسراوی پەرلەمانی كوردستان بۆ وەزارەتی دا – ئەنجومەنی شورای ھەرێمی كوردستان، بلاودەكرێتەوە و تایبەتە بە تەواوبوونی ماوەی ھەردوو یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو یاسای بەكرێدانی خانووبەرە. ئەنجوممەنی شورای ھەرێمی كوردستان دووپات لەوە دەكاتەوە كە ھیچ كاتێك ئەنجوومەنی شوورا نابێتە بەدیلی پەرلەمانی كوردستان و لە ھیچ كاتێكیشدا نە یاسایی دەركردووەو نە یاساش دەردەكات و یاساش درێژناكاتەوە. دووپات لەوەش دەكەینەوە كە نووسراوەكەی پەرلەمانی كوردستان داوای لە ئەنجوومەنی شوورای ھەرێمی كوردستان نەكردووە كە ئەو دوو یاسایە درێژبكاتەوە، بەلكو نووسراوەكەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەی بیرخستۆتەوە كە لە 15-7-2016 دا ، ئەو دوو یاسایە ماوەیان بەسەر دەچێت، ھەربۆیە داوای لە ئەنجوومەنی شوورا كردووە ، بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروست نەبێت ئەنجوومەنی شووورا رای خۆی لەو بارەیەوە بدات، داوای نەكردووە یاساكە درێژ بكاتەوە. ئەنجوومەنی شوورا كە بەپێی یاسای ژمارە 14 سالی 2008 كاردەكات . بە پێی ئەو دەسەلاتانەی كە ئەو یاسایە پێی داوە كاری خۆی دەكات، لەو چوارچێوەیەدا بەو نزیكانە دەستەی گشتی ئەنجوومەنی شوورا كۆدەبێتەوەو لەسەر ئەو داوایەی پەرلەمانی كوردستان رای خۆی گەلالە دەكات و بلاوی دەكاتەوە.
سەبارەت بە نووسراوی بەرێز سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە - 2791 - لە 26-6-2016 ، بەمەبەستی بە سیستمكردنی رێنماییەكان گشتاندنی بۆ ھەموو وەزارەتەكان دەركردووە. ئەنجوومەنی شوورا وەك ئەركی خۆی بە پێی یاسا.لەو بارەیەوە رۆلی دیارە و دووپات لەوە دەكاتەوە كە دەركردنی رێنماییەكان لە دەسەلاتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكان و پەرلەمانی كوردستانە، نەك ئەنجووومەنی شوورا. بەلكو بە پێی ماددەی 7 ی یاسای ئەنجوومەنی شوورا رۆلی ئەنجوومەنی شوورا لە پێداچوونەوەو دارشتنی پرۆژە ی رێنماییەكان و یاساكاندا خۆی دەبینێتەوە.ئەوانەیان كە لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران و ئیدارەكان بۆی رەوانە دەكرێت. ھەروەھا وردبینیكردنی ئەو پرۆژە یاسایانەیە كە لەلەلایەن ئەوانەوە دانراوون. ئەنجوومەنی شوورا تاووتوی ئەو بابەتانە دەكات و لێیان دەروانێت تا بزانێت تاچەند پێچەوانەی یاسا بەركارەكانی ھەرێمی كوردستان نیین. دووبارە دارشتنەوەیان بۆ دەكات لە كاتی پێویستدا پێشنیاری بەدیلیان بۆ دەكات و وەك راسپاردەیەك بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بەرز دەكاتەوە ھەر لەسەر ئەم بنەمایەش دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو گشتتاندنەی كردووە.
ھەربۆیە دووپات لەوە دەكەینەوە كە ئەنجوومەنی شوورا ناچێتە ژێرباری ھیچ بیروبۆچوونێكی سیاسی جگە لە یاسا بەركارەكانی ھەرێمی كوردستان،داواكاریشین ئەوانەی لەو بارەیەوە لێدوان دەدەن لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن پێش لێدوان و دەركردنی بەیاننامەو كۆنگرەی رۆژنامەوانی . وردتر لە یاساكان بكۆلنەوە . تا ئەرك و دەسەلات و بەرپرسیارێتی ھەریەك لە دەسەلاتەكان و دەزگەو وەزارەتەكان بزانن چییە.
باسنیوز
