ئه‌مڕۆ بڕیار له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان 9 ی بنه‌ڕه‌تی و 12 ی ئاماده‌یی ده‌درێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕاگه‌یاند، پاش دوو كاتژمێری دیكه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی "9" ی بنه‌ڕه‌تی و "12" ی ئاماده‌یی ده‌درێت،و هه‌ركات بڕیار درا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده،بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان ته‌واو بووه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت له‌باره‌ی شێوازی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له كۆبوونه‌وه و ڕاوێژدان و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا میدیاكان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان بانگێشت ده‌كه‌ن و بڕیاره له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجام و نمرهكانیشدا، ناوی یه‌كه‌مه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت و له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه خه‌ڵات بكرێن.
K24
