سەرۆك بارزانی و وەزیری بەرگریی كەنەدا لەكۆبوونەوەدان
رۆژی دووشەممە 11-7-2016، وەزیری بەرگریی كەنەدا گەیشتە هەولێر و لەلایەن کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، لەگەڵ فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێكرا.
بەپێی زانیارییەكانیان لە كۆبوونەوەكەدا بارزانی و هارجیت ساجان باسی شەڕی داعش و بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردەستان دەکەن.
رۆژی 4-11-2015 حكومەتی نوێی كەنەدا بە ژمارەیەك وەزیری رەگەز و پێكهاتە جیاواز پێكهێنرا. یەكێك لەوان هارجیت ساجان بوو. ساجان بەڕەگەز هیندییە و لەو وڵاتەش لەدایكبووە، بەڵام دوای كۆچكردنی خێزانەكەی بۆ كەنەدا، توانی لە تەمەنی 45 ساڵیدا لەسەر پارتی لیبراڵەكان ببێتە وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە.
رووداو
