بوختانەکەی پەکەکە ساغ کرایەوە.. ئەوانەی ناوی بردوون بە سخوڕ وا لە باشیک شەڕی داعش دەکەن
پەکەکە جارێکی دیکە هەواڵێکی ناڕاستی بڵاو کردەوە کە گوایە چەند سیخوڕی دەستگیر کردوون، کەچی لە راستیدا ئەوانەی ناوی هێناون کە پارتین، هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن و پێشمەرگەن و، هەر ئێستا وا لە بەرەی جەنگی دژ بە داعشدان.
(ئیسماعیل عەبدوڵڵا) كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان لە بناری قەندیل بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەوەی پەکەکە لەسەر ئەوانەی گوایه دەستگیری کردوون، چونكه سیخوڕ بوون، هیچ بنەمایەکی راستی نییە، چونکە لەو شەش هاووڵاتییە سێیانی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانن و دەستگیر نەکراون و، سێی دیکەیش ئەندامی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانن و، پەکەکە راست ناکات.''
ئەو کادیرەی پارتی دەڵێ، ''پەکەکە خۆی سیخوڕی بۆ وڵاتان دەکات و ئەندامانی ئێمە سیخوڕ نین، ئەوەی پەکەکە ناوی هێناون پێشمەرگەن و، وا لە چیای باشیکدا ئێستا لە دژی داعش بۆ پارێزگاریکردن لە خاکی کوردستاندا دەجەنگن.''
(ئیسماعیل عەبدوڵڵا) دەشڵێ، ''خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە وەک ئێمەی دانیشتووان لە بناری قەندیل، ڕایدهگهیێنین، پەکەکە ئەوەی بڵاوی کردووەتەوه راست نییه و ئیدانەی ئەو بوختان و درۆیانەیشی دەکەین.''
KDP
