یه‌په‌گه ئاماری شه‌ڕه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاوده‌کاته‌وه
لە راگهیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە ده‌ڵێ "لە هێرشی شەوی 10ی تەمووز بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوودی له شاری حەلەب 6 چەکداری داعش کوژران".
په‌په‌گه راشیگه‌یاند "رۆژی 10ی تەممووز چەکدارانی داعش بە چەکی قورس لە جرابلۆسی خوارەوە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی شێخلەر له باشووری رۆژئاوای کۆبانی، لەهەمان رۆژدا بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی کادریە کە کەوتۆتە ٢٣کیلۆمەتری باشوری ڕۆژهەڵاتی بەنداوی تشرین".
له راگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "دوای ئه‌وه‌ی هێرشی چەتەکانی داعش لە 8ی تەمووزی 2016 لە دەوروبەری گوندی سیگەرۆ کە کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین-عیسا، لەو شەڕەدا تەرمی بەرپرسێکی چەتەکان بەجێماوەو شەڕڤانانیش دەستیان بەسەر چەند پارچە چەکێکی چەتەکاندا گرتووە".
