هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه
هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک رایگه‌یاند "لە رۆژی ۱۳ مانگی ٦ی ئەمساڵدا واتا نزیکەی مانگێک لەمەوبەر، بەفەرمی دەست لەکار کێشانەوەم لە سەرۆکایەتی فراکسێۆنی گۆڕان خستە بەر دەست بەرێز کاک نەوشیروان رێکخەری گشتی بە ئامانجی ئەوەی فرسەت بدەم بە هاتنە پێشەوەی هاوڕێیەکی ترم بە تایبەت کە وا دوو ساڵە ئەو بەرپرسیاریەتییە لای ئێمەیە، وا زیاتر لە پێنج ساڵیشە ئەندامی جڤاتم، ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی پێم راگەیەندرا کە داواکەم پەسەند کراوە".
ده‌شڵێ "هه‌میشه رۆڵ گەورەترە لە پۆست و بێ پۆستیش مرۆڤ وەک هەڵسوراوێکی گۆڕان دەشێ رۆڵی خۆی ئازایانە و رەخنەگرانە بێ سڵکردنەوە ببینێ و بە درێژایی ئەو ماوەیەش لە هیچ ئەرکێک درێغییم نەکردووە و لە ئایندەشدا پشتیوان بەخوای گەورە لە رێگەی ئەم بزووتنەوەیەوە درێغی ناکەم".
باسنيوز
