به‌رپرسێكی یه‌كێتی له هه‌ولێر ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون "هیوا جه‌وهه‌ر قادر" جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و حیزبه له هه‌ولێر ده‌ستی له هه‌ردوو پۆست له نێو یه‌كێتی كێشاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نێو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ، كه نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات راگه‌یاند، هیوا جه‌وهه‌ر له‌مه‌ودوا وه‌كو ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌مێنێته‌وه و وازی له فراكسیۆنی یه‌كێتی هێناوه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ماوه‌ته‌وه.
عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند: "هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا واز له حیزبه‌كه‌ی یان فراكسیۆنه‌كه‌ی بهێنێت ئه‌وه حیزبه‌كه‌ى ناتوانێت لای بدات، ته‌نیا ئه‌گه‌ر خۆی داواكاریه‌ك پێشكه‌ش بكات كه واز له ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ده‌هێنێت ئه‌و كات ئێمه‌ش به نوسراو ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی ده‌كه‌ین و كۆمسیۆنیش ده‌ینێرێت بۆ به‌غدا پاش ره‌زامه‌ندی كۆمسیۆن كه‌سی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌ندرێت".
عه‌لی ره‌شید دووپاتی كرده‌وه هه‌ر ئه‌ندامێك خۆی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه نه‌كات له ئه‌نجومه‌ن، حیزبه‌كه‌ی ناتوانێت لای بدات.
گوتیشی: "تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمی ئه‌وه‌مان نه‌زانیوه كه هیوا جه‌وهه‌ر وازی له حیزبه‌كه‌ی هێنابێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هیچ زانیارییه‌كی نیه كه ئه‌و كه‌سه پێوه‌ندی به پارتی كردبێت و ڕاشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر داوای كردبێت بچێته نێو فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه پارتی ده‌توانێت قبوڵی بكات.
