وهزارهتی پهروهرده دهیهوێ نازناوی زانستی بگهڕێنێتهوه
ئەمڕۆ چوارشەممە (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە نووسینگەکەی خۆیدا لەگەڵ لیژنەی دانانی پەیڕەوی نازناوی زانستی بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا کۆ بووەوە و، باسی وەرگرتنەوەی نازناوی زانستییان کرد بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا.
ئەو لێژنەیە کە نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تێدایە، ڕەشنووسێکی ئامادە کردووە بۆ کامڵکردن و جێبەجێکردنی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٢ی زایینی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە نازناوی زانستی و، لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری پەروەردەدا تاوتوێیان کرد و، بڕیارە بەم نزیکانە ئەو ڕشنووسە ئاخرپێداچوونەوەی بۆ بکرێت و، بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران تا ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای سەر بە وەزارەتی پەروەردە بێبەش نەبن لە نازناوی زانستییان.
