کۆمەڵى ئيسلامى : ئێمە بە دزییەوە سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتیمان نەکردووە، بەڵکو بە رۆژی رووناک چووینە

 کۆمەڵى ئيسلامى :  ئێمە بە دزییەوە سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتیمان نەکردووە، بەڵکو بە رۆژی رووناک چووینە
رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەتەوە، بەرپرسی نووسینگەی ئەمیری کۆمەڵیش دەڵێ: "بە نوێژی نیوەڕۆ سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتیمان کردووە".

حەسەن بابەکر، بەپرسی مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا من و کاک محەممەد حەکیم، کارگێری ئەنجوومەنی سیاسی بە بیری حیزب سەردانی کاک فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیمان لە سەر باردۆخی سیاسی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ھێورکردنەوەی باردۆخەکە کرد، بۆچوونەکانی ھەردوولامان ئیجابی بوونە".

حەسەن بابەکر گوتی: ئێمە بە دزییەوە سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتیمان نەکردووە، بەڵکو بە رۆژی رووناک چووینە، بەڵام لە ئەوەی ئێمە کەناڵی ئاسمانیمان نەماوە، برادەرانی پارتیش سەردانەکەیان نەدایە راگەیاندنی خۆیان، بۆیە خەڵک لێرە و لەوێ قسەی ناڕاستیان لەسەر ئەم سەردانە کرد، بۆیە ئەوەی لە بارەی ئەم سەردانەی کۆمەڵ بۆ لای برایانی پارتی بڵاوکرایەوە ھیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستی کۆمەڵی ئیسلامیش لە پێگەی بەھێزی سیاسیی خۆیەوە مامەڵە لەگەڵ بەرگریکردن لە یاساو شەرعییەت دەکات".

بەرپرسی نووسینگەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بۆچوونی فازڵ میرانی بە ئیجابی وەسف دەکات و دەڵێ:"قسەکانی کاک فازڵ زۆر بەرپرسیارانەتر بوو لە چاو قسەی ھەندێک سەرکردەی دیکەی پارتی".

سەبارەت بە رێگریکردن لە گەڕانەوەی فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بۆ ھەولێر و وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە لە کۆمەڵ، حەسەن بابەکر گوتی:" ئەوانەی لە سەر ئەو بابەتە دەگوترێت راست نییەو باسی ئەو بابەتەمان نەکردووە".





رووداو
Top