په‌رله‌مانتارێكی پارتی پۆلیسه‌كانی كه‌ركووكی دڵخۆش كرد

په‌رله‌مانتارێكی پارتی پۆلیسه‌كانی كه‌ركووكی دڵخۆش كرد
دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بڕیاری دا پۆلیس و ئەفسەرەکانی پارێزگای کەرکووکیش وەک پارێزگاکانی دی قۆناغ بە قۆناغ بچنە ئەنبار و تکریت به‌ جوهدی پەرلەمانتارێکی پارتی كه‌ خه‌ڵكی كه‌ركووكه،‌ بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارێک دەرچووبوو کە پێویستە لە چەند پارێزگایەک بە قۆناغ ئەفسەر و پۆلیسەکانی بۆ ماوەی مانگێک بچنە ئەنبار و تکریت و، کەرکوکیش یەکێک بووە لەو پارێزگایانە، جا داوام لە وەزیری ناوخۆ کرد کە ئەو بڕیارە کەرکوک نەگرێتەوە لەبەر دوو ھۆکار، یەکێکیان کە لە ئەرکدانە و دووەمیشیان رێگای کەرکوک بۆ بەغدا مەترسی زۆرە و ناتوانن لەو ڕێگەیەوە ھاتوچۆ بکەن، چونکە خەڵک دەرفێندرێت، ئەوە بوو وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندی نیشان داوە کە ئەو بڕیارە کەرکوک نەگرێتەوە."

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری خانەنشینکردنی ٤٢٨ کەسی دەرکردبوو کە بەشێکیان کوردن و بەڕێوەبەر بوون لە گومرگ و خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەوام دەکەن و تەمەنیشیان نەگەیشتووەتە ئەوەی خانەنشین بکرێن و، لە ٥٠ ساڵ کەمترە، ڕەزامەندیمان وەرگرتووە کە خانەنشین نەکرێن و، لە شوێنی خۆیان دەوام بکەن، بۆیە لە ڕێگەی ئێوە داوا دەکەین ئەوانەی ئەو بڕیاری خانەنشین گرتوویەتیەوە پەیوەندی بە ئێمەە بکەن بۆ ئەوەی ھاوکارییان بکەین.
Top