هەموو بارەگاكانی پارتی مەترسییان لەسەرە
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان زیاد کاکە رەزا رایگەیاند: زیاتر لەمانگێکە خەڵکی ھەرێمی کوردستان وا تێگەیندرا کە قوتی ئەوان لای پارتیی دیموکراتی کوردستانە ئەمەش وانیيە، چونکە ھەموویان لەگەڵ ئێمە ھاوبەشن، بەڵام لەئێستادا ھێرشکردنە سەر بارەگاکانی ئێمە دەستی پێکردووە، ئەگەر ئەوان چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتبێت کادیرانی پارتیی پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆیە حاڵی ئێمە لەخەڵک خراپترە.
زیاد کاکە رەزا گوتیشی: لەرووداوەکەی قەڵادزێ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا لەلیستی گۆران باس لەوەدەکات خۆم لەناو خۆپیشاندان بوومە، بۆیە ئەو خۆپیشاندانانەی دەکرێت خۆرسک نین و دەستێکی لەپشتەوەیە بەتایبەت گۆران.
رەزا ڕوونیشی کردەوە: ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە بەرپرسن لەپاراستنی بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان، چونکە بارەگا ھەبوو ئاسایش و پۆلیس چۆڵیان کردووە و خەڵک سوتاندویانە.
ئەوئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەوەی لەھەوڵێر ھێزە ئەمنییەکان مەکۆی گۆران دەپارێزن و رێگە نادەن کەس بچێتە لایەوە، بەڵام لەسنوری ئێمە بەو شێوەیە نییە، بۆیە ئەمە جێگەی پرسیارە.
ئەوەشی خستەڕوو: ھەموو بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان مەترسیان لەسەرە.
