پەرلەمانتارێکی پارتی ديموكراتى كوردستان : هیوا دارین سەرۆکی پەرلەمان بێ لایەنی خۆیی بپارێزێت
شوان شێخ ئەحمەد دەشنوسێت ،به‌پێى په‌يڕه‌وى ناوخۆ پێويسته له‌ماوه‌ى 48 سەعات، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى بانگهێشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بكات بۆ كۆبوونه‌وه. كه هيوام وايه سه‌رۆكى په‌رله‌مان بێلايه‌نى خۆى بپارێزێت و پره‌نسيپى سازان نه‌شكێنێت و دووباره هه‌ڵه‌كانى پێشوو دووباره نه‌كاته‌وه، به‌تايبه‌ت كه پێچه‌وانه‌ى بڕگه‌ى 5ى مادده 39ى په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، بانگهێشتنى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى ياسايى كرد.
لەبارەی نزیکبوونەوەی لایەنەکان ئەو پەرلەمانتارە دەنوسێت “ئاماژه‌ى زۆر هه‌ن و چاوه‌ڕوانى هه‌واڵى دڵخۆشكه‌ر بن. كه ژماره‌ى ياسايى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دروست نابێت، چونكه پارتيى و لايه‌نه توركمان و مه‌سيحيى و لايه نى تر له‌پێش هه‌موان دهركيان به ههستيارى ئه‌و قۆناخه كردووه و زه‌رووره‌تى سازان ده‌رك پێ ده‌كه‌ن.
شوان شێخ ئەحمەد لە بارەی سازانەوە دەشنووسێت “پارتى له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، هه‌موو توانا و بڕيار و كاره‌كانى له‌سه‌ر سازان بنيات ناوه، بۆ ئه‌وه‌ى چوارساڵى ئارامى به‌ڕێوه بچێت و له‌و كاته ناسكه‌ى ئێستاش، كه شه‌ڕ و قه‌يرانى دارايى به‌رۆكى ميللهتهكهمانى گرتووه، سازش له‌سه‌ر سازان ناكات و ئيراده‌ى خۆسهپێنهرانيش قبووڵ ناكات.
باسنيوز
