سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری ڕامان دەكات
بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری ڕامان گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم. گۆڤاری ڕامان پڕۆژەیەكی نەتەوەیی و نیشتیمانی و كولتوورییە كە ڕۆڵی هەبووە لە پێشخستنی فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی لە قۆناغی دوای ڕاپەڕین هەتا ئێستا و جێگەی دەستی دیارە.
گۆڤاری ڕامان لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا سەركەوتووانە و بە بێ پچڕان لە كارەكانی بەردەوام بووە و ڕۆڵێكی باشی لە بڵاوكردنەوەی هزر و ئەدەبدا هەبووە و بۆتە شوێنێك بۆ كۆكردنەوەی ڕووناكبیر و ڕۆشنبیر و نووسەرانی هەموو بەشەكانی كوردستان و كارەكانی جێگەی پێزانینە.
دەستخۆشی لەو ئەركە پیرۆزەتان دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
