به‌غدا پشكی دارایی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیمزای له‌سه‌ر ده‌كات، پشكی دارایی هه‌رێم بۆ مانگی ئایار، ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت"، رونیشكرده‌وه، ئه‌و پشكه داراییه پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمه كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدادایه.
به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم له مانگی ئایاری رابردوودا، رۆژانه 577 هه‌زار و 621 به‌رمیل نه‌وتی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، ره‌وانه كردووه.
خه‌ندان+ (پی ی‌و كه‌ی میدیا)
