سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: هه‌رێم راستەوخۆ نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت
خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به‌غدا بۆ مانگی پێنج پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بوو، ئه‌وا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت رێگه‌چاره‌یه‌كی تر بگرێته‌به‌رو به یه‌كجاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدادا یه‌كلایی بكاته‌وه".
وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات، یان ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه پشكی دارایی ته‌واوه‌تی بۆ بنێردرێت یان ده‌بێت راسته‌وخۆ نه‌وتی خۆی بفرۆشێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌و مانگه‌دا چی ده‌كات و تا چه‌ند بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات".
خه‌ندان
