دەوڵەتی کوردستان لەم نەخشەیەدایە
عێراق
– دەوڵەتی کوردستان
ئەم دەوڵەتە دەکەوێتە باکووری عێراق و شارەکانی هەولێر، کەرکووک، سلێمانی و دهۆک دەگرێتە خۆی. بەشێک لە چاودێرانیش پێیانوایە، لە ئەگەری سەربەخۆبوونی باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستانیش دێتە سەر ئەم دەوڵەتە.
– دەوڵەتێک بۆ سووننە
ئەم دەوڵەتە دەکەوێتە ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق. بەهۆی چەکنەدان بە هۆزە سووننییەکان رەتکردنەوەی دەستوەردانی چەکدارە شیەکان لەو ناوچانە، رێکخراوی داعش دەبێتە باڵادەستی ئەم دەوڵەتە.
– دەوڵێک بۆ شیعە
ئەم دەوڵەتە لە شاری بەغداوە تا کۆتا خاڵی باشووری عێراق پێکدێت.
سووریا
لەم کاتەدا لە سووریا، ٤ پێکهاتە باڵادەستن و چاودێرانیش پێیانوایە داهاتووی سووریاش هەر بەم شێوەیە دەبێت.
– کورد
کوردەکان لە باکووری سووریان لە سەر سنووری عێراق (باشووری کوردستان) و بەشێکیشیان دەکەونە سەر سنووری تورکیا (باکووری کوردستان). شارە گەورەکانی بریتین لە قامیشلۆ، عەفرین، کۆبانێ و چەند شارێکی دیکە.
– رێکخراوی داعش
داعش کۆنتڕۆلی نزیکەی نیوەی خاکی سووریا دەکات. دیارترین ئەو شارانەی داعش دەستی بەسەردا گرتوون، بریتین لە رەققە، دێرەزوور، ئەلبوکەمال و تەدمر.
بەهۆی ئەوەی داعش دەستی بەسەر ناوچە سنوورییەکانی وەلید و ئەلبو کەمال لە سەر سنووری عێراق سووریادا گرتووە، بۆیە دروستکردنی دەوڵەتەکەی لە هەردوو دیوی عێراق و سووریا ئاسانتربووە.
– ئۆپۆزیسیۆنی سووری
دیارترین هێزەکانی بریتییە لە بەرەی نوسڕە، کە لەلایەک شەڕی داعش دەکات و لەلایەک شەڕی رژێمی سووریا دەکات.
ئۆپۆزیسیۆنی سووری دەستی بەسەر شارەکانی حەلەب، سەراقب، جسر شغور و ئیدلیب و ناوچەیەکی بەرفراوانی دەرعا دا گرتووە.
– رژێمی بەشار ئەسەد
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا بریتین لە دیمەشق، ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا لە سەر دەریای ناوەڕاست و لوبنان. وێڕای شارەکانی حمس، حەما، لازقییە، تەڕتوس و قەسیر.
رژێمی بەشار ئەسەد، گەورەترین زیانمەندی شەڕەکانی سووریایە.
باسنيوز
