له هه‌ولێر یاریزانێك گیانی له‌ده‌ست دا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری ھه‌ولێر یاریزانێكی تازه پێگه‌یشتووانی یانه‌ی هه‌ندرێن له‌كاتی مه‌شقكردن گیانی له‌ده‌ست دا و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه.
رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر، رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2ی حوزه‌یرانی 2015، سه‌عات 6:30 ده‌قیقه‌ی ئێواره ، پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی رووداوێكی دڵته‌زێن له یاریگای یانه‌ی هه‌ندرێن".
ئه‌و به‌رپرسه، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا یاریزانێك به‌ناوی (عومه‌ر ره‌شاد)، ته‌مه‌ن (١٨) ساڵ، له‌كاتی مه‌شقكردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌ربۆته‌وه و تووشی زمان قووتدان بووه.
نووسیویشیه‌تی: "به‌داخه‌وه، ده‌ستبه‌جێ له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه".
رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ته‌رمی یاریزانه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كراوه‌ته‌وه.
خةندان
