خێرخوازان ژماره‌یه‌ك خوێندنگه دروستده‌كه‌ن
شوان قهڵادهزیی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: ژماریه‌ك هاوڵاتی خێرخواز بڕیاریانداوه ژماره‌یه‌ك خوێندگا له پارێزگای هه‌ولێر دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زه‌ویان بۆ دابینكراوه.
شوان قهڵادهزیی وتیشی: ئه‌و خوێندگایانه زیاتر له‌ناوشار ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆی پێویستی و زۆری ژماره‌ی خوێندكاران.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ دهسپێكرنی ئه‌و پڕۆژانه و دیاریكردنی شوێنه‌كان رێوره‌سمێك به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و خێرخوازان به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاران دروستكردنی ئه‌و خوێندگایانه له‌كاتێكدایه بڕیاربوو ساڵانه هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ دروستكردنی خوێندگایه‌ك به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له‌كاتی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ناتونێت بودجه‌كه‌ی دابینبكات.
بخهندان
