هێرش دەکرێتە سەر بارەگایەکی کۆمەڵ
بەپێ ئەو زانیاریانەی کە لە دووبزەوە دراون شەوی ڕابردوو سەعات 3ی شەو چەند کەسێکی نەناسراو بە نارنجۆک هێرش دەکەنە سەر ناوچەی دووبزی کۆمەڵی ئیسلامی و شەڕە تەقە لە نێوان پاسەوانەکانی بارەگاکەی کۆمەڵی ئیسلامی و چەکدارە نەناسراوەکان ڕوو دەدات.
هەر بەپێ ئەو زانیاریانە ” ئەو چەکدارانە دوای چەند خولەکێک روبەروو بونەوە لەگەڵ پاسەوانەکان هەڵدێن بەڵام کەس دەستگیر نەکراوە و بەو هۆیشەوە زیان بە بینای ناوچەی دووبز گەیشتوو و تا ئێستەش ناسنامەی چەکدارەکان نەناسراوەتەوە.
باس
