حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە و نیگەرانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر بەشداری پێنەکردنی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بۆ کۆنگرەی وڵاتانی هاوپەیمانێتی دژی داعش دەردەبڕێت.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت,دواى کۆنگرەکانى پێشوو، چاوەڕوانى ئەوە بووین کە حکومەتى عیراقى فیدڕاڵ و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى ڕێز لە قوربانیدانی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی پێشمەرگە بگرێ و بە بایەخەوە سەیرى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێم بکات بۆنیشتەجێ کردنى زیاتر لە ١,٥ ملیۆن ئاوارەو پەنابەر. کەچى ئەمجارەش حکومەتى فیدڕاڵ بانگهێشتى نوێنەری هەرێمى كوردستانى بۆ ئەم کۆنگرەیە نەکرد و بە تەنها بەشداریان لە کۆنگرەى پاریس کرد.

هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا هاتووە ” ئێمە نیگەرانى و ناڕەزایەتی خۆمان و خەڵكی كوردستان ئاراستەی حکومەتى عیراقى فیدراڵ دەکەین کە تاکلایەنە بەشدارى ئەم کۆنگرەیان کردو گوێیان بە داوەتنامەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى نەدا کە دەخوازن لەسەر ئاستى عیراق هەمووان بەشداربن، هەرێمى کوردستان وەک تاکە هەرێم لە عیراقى فیدراڵ بە مافى رەواى خۆى دەزانێت لەم جۆرە کۆنگرەو کۆبوونەوانە نوێنەری خۆی هەبێت و گوزارشت لە هەڵوێست و سیاسەتى هەرێمى کوردستان بکات کە ئەمەش مافێکى دەستووریەو ماددەى ١٠٥ ى دەستوورى هەمیشەیى عیراق ئاماژە بە هاوسەنگى نوێنەرایەتى کردن دەکات لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى رەوتى هەوڵ و هێرشەکانى هاوپەیمانان بۆ لێدان و لاواز کردنى گرووپى تیرۆریستى داعش لە سوریاو عیراق و تاوتوو کردنى دوایین پێشهاتى ئەمنى لە عیراق و ناوچەکە، ڕۆژى سێشەممە ٢/٦/٢٠١٥ نزیکەى ٢٠ لە وڵاتانى ئەندام لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە رێکخراوى تیرۆریستى داعش لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا کۆنگرەیەکى نێودەوڵەتى گرێدەدەن.

كۆنگرەی پاریس تایبەتە بەو وڵاتانەی لەگەڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەشەڕدان، دیارە هەرێمى کوردستان لەم رووەوە پشکى شێرى بەرکەوتووەو تاکە هێزە تاکو ئێستا توانیویەتى بە قارەمانیەتى هیزەکانى پێشمەرگە گەورەترین سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستان بەدەست بێنێت و تیرۆریستان تووشى شکستى گەورە بکات و ناوچەکانیان لێ پاک بکاتەوە.

دواى کۆنگرەکانى پێشوو، چاوەڕوانى ئەوە بووین کە حکومەتى عیراقى فیدڕاڵ و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى ڕێز لە قوربانیدانی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی پێشمەرگە بگرێ و بە بایەخەوە سەیرى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێم بکات بۆنیشتەجێ کردنى زیاتر لە ١,٥ ملیۆن ئاوارەو پەنابەر. کەچى ئەمجارەش حکومەتى فیدڕاڵ بانگهێشتى نوێنەری هەرێمى كوردستانى بۆ ئەم کۆنگرەیە نەکرد و بە تەنها بەشداریان لە کۆنگرەى پاریس کرد. بە داخەوە دواى هەوڵەکانمان لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى فیدڕاڵ و نووسینگەى بەڕێز سەرۆک وەزیرانى عیراقى فیدراڵ ئەم بابەتە یەکلا نەبووەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە كاریگەرترین هێز كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و كردەیی ڕووبەڕووی تیرۆرستانى داعش وەستاوە هێزی پێشمەرگەی كوردستانە.

ئێمە نیگەرانى و ناڕەزایەتی خۆمان و خەڵكی كوردستان ئاراستەی حکومەتى عیراقى فیدراڵ دەکەین کە تاکلایەنە بەشدارى ئەم کۆنگرەیان کردو گوێیان بە داوەتنامەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى نەدا کە دەخوازن لەسەر ئاستى عیراق هەمووان بەشداربن، هەرێمى کوردستان وەک تاکە هەرێم لە عیراقى فیدراڵ بە مافى رەواى خۆى دەزانێت لەم جۆرە کۆنگرەو کۆبوونەوانە نوێنەری خۆی هەبێت و گوزارشت لە هەڵوێست و سیاسەتى هەرێمى کوردستان بکات کە ئەمەش مافێکى دەستووریەو ماددەى ١٠٥ ى دەستوورى هەمیشەیى عیراق ئاماژە بە هاوسەنگى نوێنەرایەتى کردن دەکات لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان.
Top