نێچیرڤان بارزانی دەچێتە دهۆک

نێچیرڤان بارزانی دەچێتە دهۆک
وابڕیارە لەم هەفتەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە پارێزگای دهۆک و چەند پڕۆژەیەک بکاتەوە و یەکێک لە پڕۆژانە یاریگای تازەی زاخۆیە.

خەلیل مەحموود قایمقامی قەزای زاخۆ ڕاگەیاند: وا بڕیارە لەم هەفتەیەدا یاریگای نوێ نێودەوڵەتی زاخۆ بکرێتەوە”.

قایمقامی زاخۆ گوتیشی ” ئەو پڕۆژەیە بڕی (20) ملیۆن دۆلاری تێچووەو لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوەو بڕیاریشە سەرۆکی حکوومەت ئەگەر کاری گرنگی نەیەتە پێش ئەوا دێتە زاخۆو ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیە دەکاتەوە”.
خەلیل مەحموود گوتیشی “ئەو یاریگایە لە توانایدا جێی (20)هەزار هاندەرلە خۆبگرێت.










(باسنیوز)
Top