نێچیرڤان بارزانى: خه‌ریكه ده‌گه‌ینه قۆناغى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
له سه‌ره‌تا‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كێشه و گرفته‌كانی به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه گشتییه‌كان به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانه‌وه خرانه ڕوو، تیایدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه و گرفته‌كان و چه‌ندین پێشنیاری بۆ چاره‌سه‌ركردنیان پێشكه‌ش كرد كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه، ئاماده كراون و به وردی گرنگی به ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان و ئه‌وله‌ویات بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان دراوه.
دوای گفتوگۆ و پێشكه‌شكردنی چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه، وێڕاى سوپاسكردنى به‌ڵێده‌ران و كۆمپانیاكان كه له‌م قه‌یرانى داراییه‌دا به‌رگه‌یان گرتووه، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاماده كراوه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانێ باشتر به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت دابنێت و ڕایگه‌یاند: ’’خه‌ریكه ده‌گه‌ینه قۆناغێك كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌م ڕاپۆرته‌ش زۆر هاوكار و وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، پرۆسه‌ی بڕیاردانیش ئاسان ده‌كات’’.
پاشان به‌ڕێز پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده، ڕاگه‌یه‌نراوی كۆڕبه‌ندی جیهانیی په‌روه‌رده‌ی ساڵی ٢٠١٥ی خسته ڕوو، كه له‌ژێر ناونیشانی ’’گۆڕینی ژیان له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه’’ به سه‌رپه‌رشتیی ڕێكخراوی یوونسكۆ ڕۆژانی ١٩ تا ٢٢-٥-٢٠١٥ له كۆریای باشوور ساز كرابوو و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو. تیایدا پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی بیست خاڵ پێشكه‌ش كرد كه بۆ پێشخستنی بواری په‌روه‌رده له‌سه‌ر ئاستی جیهان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئاماده كراون و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خاڵه‌كانی په‌سه‌ند كرد كه ده‌كرێ وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ پێشخستنی بواری په‌روه‌ده مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دوای ئه‌وه به‌ڕێز كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆ ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی كێشه و داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینی له ڕانیه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد كه له ده‌ره‌نجامی سه‌ردانێكدا بۆ سنووری ناوچه‌كه، ئاماده كرابوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه خرایه ڕوو كه زۆر له داواكارییه‌كان جێبه‌جێ كراون و ئه‌وانه‌یشی كه ماون جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له دوا بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسێكی ده‌رباره‌ی یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان - ژماره (١١)ی ساڵی ٢٠١٣ پێشكه‌ش كرد كه تا ئێستا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه به‌پێی مادده‌ی (٢١)ی یاساكه له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ، ڕێنماییی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه به ئاسانی، ده‌ربكرێت. له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕێنماییی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه ئاماده بكه‌ن.
