نێچیرڤان بارزانى: هیوادارم سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌کە‌تان هانده‌رێك بێت بۆ خزمه‌تى زیاترى كوردستان

نێچیرڤان بارزانى: هیوادارم سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌کە‌تان هانده‌رێك بێت بۆ خزمه‌تى زیاترى كوردستان
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان بە بۆنەی گرتنی سێیەمین کۆنگرەی کۆمەڵی ئسیلامیی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی ئەندامان و بەشدارانی ئەو کۆنگرەیە کرد.


دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

به‌ڕێزان، ئه‌ندامان و به‌شدارانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان،

سڵاوى خواتان لێ بێت.

له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزباییى به‌ستنى كۆنگره‌ى سێیه‌مى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستانتان لێ ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌ و بۆ خۆتان و كۆمه‌ڵیى ئیسلامیى كوردستان ده‌خوازم، هیوادارم كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوانه‌ له‌ خزمه‌تى كوردستان و كۆمه‌ڵیى ئیسلامیى كوردستاندا به‌ڕێوه‌ بچن و سه‌ركه‌وتنى ئه‌م كۆنگره‌یه‌تان هانده‌رێك بێت بۆ هه‌نگاونانى گه‌وره‌تر و خزمه‌تكردنى زیاترى كوردستان.

هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ڕۆڵى دیار و نیشتمانیى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان له‌ هه‌وڵدانى به‌رده‌وام بۆ پته‌وكردنى گیانى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و كاركرن به‌ گیانێكى نیشتمانیانه‌ و كوردستانیانه‌ له‌ كارى حكوومه‌تیدا به‌رز ده‌نرخێنین و هیوادارین بۆ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه‌ به‌رده‌وام بن.

دووباره‌ پیرۆزبایى له‌ كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م، هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
30ى گوڵانى 2015















باسنيوز
Top