پۆڵ بریمه‌ر: ده‌بێ كورده‌كان پڕچه‌ك بكرێن
بریمه‌ر له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “سی.ئێن.ئێن” گوتی: ” من پێم وایه ئێمه له‌عێراقدا پێویسته سێ كار بكه‌ین، یه‌كه‌میان به‌رفراوان كردنی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی كه‌ئه‌نجامیان ئه‌ده‌ین. چونكه له‌ئێستادا ڕۆژانه 14 هێرش ئه‌نجام ئه‌ده‌ین. دوو له‌سه‌ر سێی هێرش یان ده‌رچوونه ئاسمانییه‌كان به‌بێ بۆردوومان كۆتاییان دێت. دووه‌م كارمان ئه‌وه‌یه كه پێویستمان به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی. سێیه‌م كرداریش كه‌ده‌بێ بیكه‌ین پڕچه‌ككردنی سوننه و كورده”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” پێویسته كار بكه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئامانجه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دایناوه‌و، بریتییه له شكست پێهێنانی داعش. ده‌بێ له‌به‌رچاوی جیهاندا ئه‌و ڕێكخراوه ببه‌زێت.چونكه متمانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌ر مه‌حه‌كدایه. پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و ئامانجه‌ی ئۆباما مسۆگه‌ر بكه‌ین؟”.
سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌خنانه‌ی كه ئاراسته‌ی ده‌كرێن له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق له‌ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری ئه‌مدا، به‌تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق. بریمه‌ر گوتی: ” قاعیده له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سوپایه شكستی پێ هێنرا كه‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا مه‌شقیان پێكرد. به‌هاتنه‌وه‌ی ساڵی 2009 قاعیده له‌عێراقدا كۆتایی هاتبوو. ئۆباماش كه‌ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌ست دانی به‌م ڕاستیه‌دا ناو گوتی: دۆسیه‌ی عێراقێكی ئۆقره‌و دیموكراسیم گرتۆته ده‌ست”.
بریمه‌ر هه‌روه‌ها گوتی: ” ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه‌ی ئێستا به‌ره‌و ڕووی ده‌بینه‌وه، بریتیه‌له بڕیاری پاشه‌كشه‌كردن به‌سوپای ئه‌مریكا له‌عێراقدا كۆتایی ساڵی 2011. به‌ڕای ئێمه، ئه‌مه هۆكاری سه‌رله‌نوێ له‌دایك بوونه‌وه‌ی قاعیده‌بوو له‌عێراقدا كه‌ئێستا به‌خۆیان ده‌ڵێن داعش. به‌بڕوای من هۆكاری نائۆقره‌یی عێراق ئه‌و بڕیاره بوو كه‌ئۆباما دای. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌بوو”.
باس‌نیوز
