كورد ئازایەتییان سەلماندووە
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کوردستان سەلماندوویەتی کە هاوپەیمانێکی گرینگی ئەمەریکایە و، کوردەکان و، ئەمەریکاییەکان بەهااکان پێکەوە بەش دەکەن و دەیانپارێزن.
ڕاپۆرتەکە نووسیویەتی هەروەک (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، بەرپرسیارەتیی بەکۆمەڵ لەسەر هەموو جیهان هەیە بۆ تێکشکاندنی داعش.
بەشێکی تری ڕاپۆرتەکە باسی ئازایەتیی پێشمەرگەکانی کردووە کە بە درێژایی زیاتر لە (1000) کیلۆمەتر لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ پێشیان بە داعش گرتوە و، وەستاندوویانە، پێشمەرگە ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە شنگال و مووسڵ لە داعش پاک کردووهتەوە، ئەوان ئێزدی و مەسیحییەکانیش دەپارێزن، هەر بۆیە بە ئامێری سەربازی دروست و، پێویست دەتوانن دۆخەکە بگۆڕن و، وڵات لە داعش پاک بکەنەوە.
