بۆ یەکەم جار بە هەلیکۆپتەر هێرشکرایە سەر داعش

بۆ یەکەم جار بە هەلیکۆپتەر هێرشکرایە سەر داعش
نیوەشەوی ئەمشەو لە سنووری قەزای مەخموور بە هەلیکۆپتەر هێرشکرایە سەر چەکدارانی داعش و زیانێکی زۆری پێ گەیاندن.
ئەحمەد ئەنوەر بەرپرسی ڕاگەیاندنی میحوەری مەخموور ڕاگەیاند ” نیوەشەوی ئەمشەو لە گوندەکانی (ستارک و خەتاب) لە قەزای مەخمووری سەر بە پارێزگای مووسڵ بە هەلیکۆپتەری هاوپەیمانانی شەڕی داعش بە سەختی بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی داعش لە کرا.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی میحوەری مەخموور گوتیشی” بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بە چەکدارانی داعش گەیشتووە, چەندین چەکداری داعشیش کوژراون.
ئەحمەد ئەنوەر ئەوەشی ئاشکرا کرد ” بۆ یەکەم جارە لە گوندی خەتاب هەلیکۆپتەر هێرش دەکرێتە سەر چەکدارانی داعش.


مەخموور یەکێکە لە قەزاکانی سنووری پارێزگای موسڵ و دەکەوێتە سنووری ناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان و نزیکەی ساڵیکە لەدەست هێزی پێشمەرگە دایەوە بە جووری (50) کیلۆ مەتر دەکەوێتە خورهەڵاتی شاری موسڵ یەکێکە لە بەهێزترین میحوەرەکانی شەڕی داعش و پێشمەرگە.















(باسنیوز)
Top