سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شای ئۆردۆن كۆبوونەوە
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا جەلالەتی شا عەبدوڵڵای پادشای ئۆردۆن لە كۆشكی پاشایەتی پێشوازی لە سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە بە گشتی و عێراق و ڕووداوەكانی ئەم دوایەی پارێزگای ئەنبار بە تایبەتی و هەروەها بیروڕا لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش ئاڵوگۆڕ كرا. لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئۆردۆن خرایە بەر باس و جەخت لەسەر فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە. جێگەی ئاماژەپێكردنە سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری بۆ نانی نیوەڕۆیش میوانی پادشای ئۆردۆن بوو.
بڕیاریشە ڕۆژی هەینی 22ـی 5ـی 2015 سەرۆك بارزانی بەشداری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە دەریای مردووی وڵاتی ئۆردۆن بێت.
