ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی هێزە کوردستانییەکان
گەلی ئازادیخوازی کوردستان
هێزی پێشمەرگەی قارەمان
کەسوکاری شەهیدان
ڕۆژی ١٨ـی ٥ـی ٢٠١٥، هێزە کوردستانییەکان لەسەر بانگهێشتی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی وەفدی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ ئەمریکا و هەنگاریا و چیک، هەروەها ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر سەفەری سەرکەتووی وەفدەکە کۆبوونەوە.
سەرەتا، جەنابی سەرۆکی هەرێم باسی کۆبوونەوەکانی کرد لە ئەمریکا، لەگەڵ جەنابی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەڕێز جێگرەکەی و گەورە کاربەدەستەکانی وڵاتەکە. لە کۆبوونەوەکەدا، جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخی عێراق، کوردستان، شەڕی داعش و کێشە جۆراوجۆرەکانی ڕوون کردۆتەوە. بەرپرسە بەڕێزەکانی ئەنجوومەنی سێنات، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگری و ناوەندە جیاوازەکانی دەربەست بە دۆخی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆشبەختانە، تێکڕا، ڕێزێکی بێ ڕادەیان بۆ گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە هەبوو. هاوکات، بەچاوی ڕێزی سیاسی و مرۆییەوە، سەیری داڵدەدانی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو دەربەدەری عێراق و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، بە تایبەت مەسیحییەکان و ئایینزاکانی دیکە، لە کوردستاندا کرا.
لەکۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی و کاربەدەستە بەڕێزەکانی دیکەدا، سەرۆکی هەرێم و وەفدی یاوەری، بە دڵنیاییەکی ساسیی جیاواز لە قوناخەکانی ڕابردوو، سەبارەت بە پشتیوانیی کورد و سیاسەتی چارەنووسی گەلی کوردستان، گەڕانەوە. ئەم دڵنیاییە، لە وڵاتێکی وەکو ئەمەریکا و بە بەشداریی سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی لە کۆبوونەوەی ڕەسمیدا، دەیسەلمێنێ، کە هەموو سیاسیەکانی ناوچەکە و عێراق و کوردستان، سەرباری ئەم شەڕە نەگریسەی داعش، کە بۆ ئەم قۆناخە، ئەرکی سەرەکیی گەلی کوردستانیشە، داعش و پیلانەکانی لە عێراق و ناوچەکەشدا ورد و خاش بکرێت، بەڵام هاوکات، گەلی کوردستان مافی خۆیەتی، چارەی خۆنووسینی، لەبەردەم ئەگەرەکاندا بکاتەوە.
لە سەردانی هەنگاریاشدا، لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی وڵاتەکە و سەرۆکوەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمان، تاوتوێی دۆخی عێراق و کوردستان و ناوچەکەش کراوە، لەو کۆبوونەوانەشدا، جگە لە دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگەی و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، ئامادەیی تەواوی پشتیوانی بۆ گەلی کوردستان و پێشمەرگە، پێشان دراوە.
دوا وێستگەی سەردانی سەرۆکی هەرێم و هەڤاڵەکانی، وڵاتی چیک بووە. لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی وڵاتەکە و گەورە بەرپرسانی، دۆخی عێراق، کوردستان، شەڕی بەرگری و پێشمەرگەیان بۆ باس کراوە. خۆشبەختانە، بەڕێز سەرۆکی کۆماری چیک و گەورە کاربەدەستانی تریش، بە وردی لە دۆخی کوردستان و ئامانجەکانی گەلەکەمان، ئاگادار بوون و ئامادەیی ئەوپەڕی پشتیوانی سیاسی و سەربازی و ئابووریی کوردستانیان داوە و گفتیش دراوە درێخی لە پشتیوانیمان نەکەن.
جەماوەری کوردستان:
هێزە بەشدارەکانی کۆبوونەوەکە، دوای گوێگرتن لە جەنابی سەرۆکی هەرێم و ڕاپۆرت و کێشمەکێشی نەوت، لەلایەن بەڕێز جێگری سەرۆکی حکوومەتەوە، کۆبوونەوە، سەردانەکانی وەفدەکەیان بە سەرکەوتووترین سەردانی سیاسی، ڕەسمیی سەرۆکایەتیی هەرێم، زانی و ئامادەیی تەواویان دەربڕی کە هەر بڕیارێکی هاوبەش، ببێتە مایەی دەستەبەری سیاسی مێژوویی، بۆ ئەم قۆناخە هەستیار و پڕ لە ئاڵوگۆڕە، دوای لێکدانەوەی هەمەلایەنەی ئەگەرەکانی و لێکەوتەکان، هەموو لایەنەکان، لەو باوەڕەدابوون، دەبێ هاوهەڵوێست و هاو ئاراستە بین. چیش پێویستە بۆ ئەوەی تەنگوچەڵەمە هەتا ئێستا چارەسەر نەکراوەکانی سیستمی حوکمڕانی و داوودەزگەکانی، لە بازاڕی ئازاد، یان هەر بوارێکی دیکە، چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی متمانەی هێزەکان و ڕای گشتی، باشتر بسازێنین، دەبێ هەنگاوی پراکتیکی بۆ هەڵبگرین.
لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی نەوت، بەشیکی گرینگی باسەکان بوو. کۆبوونەوە هیوادارە حکوومەتی عێراق و دەوڵەتمەداری حکوومەتەکە، چیتر دەستی بە دەستی بە مافی سامان و داهات و بودجە و مووچەی بڕیار لێدراوی هاوبەشی حکوومەتی عێراق و کوردستان، نەکات، بەڵکو بە زووترین کات دەبێ ئەم کێشەیە چارەسەری یاسایی بکرێت. تەنها ئەوەش دڵنیایی دەداتە ئارامکردنی پەیوەندیی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغدا. بۆ ئەم چارەسەرەش، تەواوی هێزە سیاسییەکانی عێراق، بەرپرسیارن بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و بڕیارە هاوبەشەکان، هەڵوێستی کاریگەرتر و ڕوونتریان هەبێت.
وەکو تر، هێزە بەشدارەکانی کۆبوونەوە، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە ڕێگە چارەسەری ئابووری و دەستەبەری ژیان و بژێوی خەڵک، بکەن. لەم بارەیەوە، جەخت کرایەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاسای شایستە داراییەکانی ژمارە ٥ـی ساڵی ٢٠١٣ پەرلەمانی کوردستان، وەکو بنەمای سیاسەتی ئابووری، پەیڕەو بکات.
کۆبوونەوە، بە سۆزی نەتەوەیی و خۆشەویستییەکی فراوانەوە، قارەمانێتی و قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لەبەرچاو گرت و ئامادەییان دەربڕی، هەموو پشتیوانییەکی بکەن. ڕاسپاردەشی بۆ حکوومەت ئەوەیە، بە زووترین کات تەنگوچەڵەمەی هێزی پێشمەرگە چارەسەر بکرێت، چارەسەریش بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان لەپێشەوەی ئەرکەکانمانە.
سڵاو بۆ شەهیدان
هەر بژی هێزی پێشمەرگە
تۆکمە بێ ڕیزی هێزە سیاسییەکانی کوردستان
