رێكەوتنەكە متمانەی لەنێوان هەولێرو بەغدا دروست كردەوە
وەزیری ژنانی عێراق راشیگەیاند، رێكەوتنەكەی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ هەڵدانەوەی لاپەرەیەكی نوێ لەنێوان حكومەتی عێراق و هەرێم، هەروەها بوو بە هۆكارێك بۆ جارێكی تر تارادەیەك متمانە لەنێوان هەولێر و بەغدا دروست ببێتەوە كە ئەو متمانەیە پتر لە دوو ساڵە هەر نەما بوو.
ئەوەشی خستەروو، دانوستاندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەماوەی داهاتوو بە تایبەتیش لەدوای ساڵی نوێ درێژەی دەبێ، بە تایبەتیش دوای جێبەجێ كردنی رێكەوتنەكە، هەروەها لەدانوستاندنەكانی داهاتوودا پرسی دیكەی گرنگتر دانوستاندنی لەبارەیەوە دەكرێ بە تایبەتیش پرسی چۆنیەتی تێیەراندنی پرۆژە یاسای نەوت و گاز.
