به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان: سبه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ په‌نابه‌ران له به‌ریتانیا ده‌ست پیده‌كه‌ین
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داواكاری نامه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی به‌ریتانیای كردووه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئێمه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه هه‌ر هه‌موومان ده‌ربه‌رده‌ریمان بینووه، چه‌ندین جار به زه‌بری هێز ناچار كراوێن له نیشتمانی خۆمان هه‌ڵبێین، من به‌خۆم یه‌كه‌م جار كه ئاواره‌بووین قوتابخانه‌یه‌كی چۆڵ بووه شوێنی حه‌وانه‌مان و پاشان له شاخه‌كانی كوردستان ئاواره بووین له كۆتایشیدا هاتینه به‌ریتانیا. وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك به چه‌كی كیماویی بۆمباران كراوین ره‌فتاری كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدمان ده‌رهه‌ق كراوه، هه‌ربۆیه لانی كه‌م هه‌ر تاكێكی كورد جارێك ئاواره‌بوونی بینیووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ئێمه وه‌ك كورد زۆر به حه‌ماسه‌وه ده‌مانه‌وێت هاوكاری ئه‌و ئاوارانه بكه‌ین كه وه‌ك ئێمه‌یان به‌سه‌رهاتووه و ئێستا ئه‌و ئاوارانه‌ی هاتوونه كوردستان ئێمه‌یان رووبه‌روی كاره‌ساتێكی گه‌وره كردۆته‌وه بۆ ئێمه پێویستمان به یارمه‌تی جدی هه‌یه.
خاتوو به‌یان له درێژه‌ی داواكاری نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی كریستیان و ئێزدی و شیعه و سونه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا و له هاوینی رابردوو روویان له‌كوردستان كردووه، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا نزیكه‌ی نیو ملیۆن ئاواره‌ی دیكه روویان له كوردستان كردووه ئه‌وانه له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق وسوریا له‌ترسی كاری توندوتیژی هه‌ڵاتوون، هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی دانیشتوانی 5 ملیۆن كه‌سه، واته قه‌واره‌ی هینده‌ی سكۆتله‌ندا ده‌بێت، ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌شی روویان له‌كوردستان كردووه هینده‌ی ژماری دانیشتوانی بیرمینگهام ده‌بێت،ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك بیررمینگهام چۆته ناو سكۆتله‌نداوه.
زۆربه‌ی ئه‌و ئاواره ناوخۆییانه‌ی له موسڵ و ئه‌نبار و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ریانه‌وه هاتوونه كوردستان و له‌ترسی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش هه‌ڵهاتوون و هه‌مووشیان نه‌یانتوانیووه هیچ شتێك له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن، ئه‌م ئاوارانه به شیوه‌یه‌كی كاتی قوتابخانه‌كان و كڵێسه‌كان و بینایه‌ی ته‌واو نه‌بوو و ته‌نات سه‌ر جاده‌كانیش بۆته شوێنی حه‌وانه‌یان. ئێمه له ئێستا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپیان بۆ دروست بكه‌ین. هه‌روه‌ها ئێمه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه نه‌توانین كه‌مپ و شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو ئاوارانه دابین بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستاش به‌به‌رده‌وامی ئاواره له ئه‌نبار و سوریاوه رووده‌كه‌نه كوردستان، له ئیستادا زستانێكی سارد و سه‌خت به‌رێوه‌یه هه‌موو منداڵێك به تانی یان چاكه‌تی گه‌رمی نیه، هه‌روه‌ها هه‌موو خێزانێكیش شوێنیكی ئه‌و تۆی نیه خۆی له‌و سه‌رمایه بپارێزیت.
راسته هه‌موو وڵاتێك رووبه‌رووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه هه‌تا له‌گه‌ڵ باردۆخێكی وا رادێت و زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریدا زۆر قورسه، به‌ڵام ئێمه له كوردستان كێشه‌ی زۆر سه‌ختی تر رووبه‌روومان بۆته‌وه و به‌دریژایی زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوو ئێمه هیچ بودجه‌یه‌كمان له‌به‌غدا بۆ نه‌هاتووه، له‌وانه‌یه ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی دوایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كۆتایی به‌و گه‌مارۆ ئابورییه بهێنێت.
خاتوو به‌یان له كۆتایی داواكاری نامه‌كه‌یدا داوا له هاوڵاتیانی به‌ریتانیا ده‌كات و نووسیوویه‌تی: ئێمه داوا له هاوڵاتیانی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین ده‌ستی هاریكاری بۆ ئاواره‌كانی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكاریانه وه‌ك یارمه‌تی فریاگوزاری به‌په‌له ره‌وانه‌ی كوردستان بكه‌ین،ئێمه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له سبه‌ینیوه 8/12/2014 ده‌ست پێده‌كه‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و پێداویستی زستانه، هیوادارم بتوانین هه‌موو پێكه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دێت بیكه‌ین بۆ هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی روویان له ئێمه كردووه و ئێمه‌ش بتوانین هاوكاریان بكه‌ین
