هاوكارییەكانی UN بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان كەمدەبنەوە

 هاوكارییەكانی UN بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان كەمدەبنەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون ، هاوكارییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان لە باشووری كوردستان ، بەردەوامدەبن ، بەڵام بەڕیژەی 20% كەمدەبنەوە .

ئەوە لەكاتێكدایە كە رێكخراوی خۆراكی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ، داوادەكەن وڵاتە كۆمەكبەخشەكان هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بكەن بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری خۆراكی بە ئاوارەكانی سووریا. نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت ئەگەر ئەو هاوكارییە نەبێت ، ناتوانن چیتر هاوكاریی خۆراكی پێشكەش بە ئاوارەكانی سووریا بكەن لە توركیا و لوبنان و، هاوكارییەكان رادەگرن .

بەڵام بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو ، پێشتر بودجەی هاوكاریكردنی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان لە باشووری كوردستان ، لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پەسەندكراوە، بەڵام بودجەكە كەمیكردووە، لەبەرئەوە هاوكارییەكان بە رێژەی 20% كەمدەبنەوە.








رووداو
Top