بەرێوبەرى ناحیەى باشیک: داعش، سیاسەتى عەرەباندن پێڕۆ دەکات

 بەرێوبەرى ناحیەى باشیک: داعش، سیاسەتى عەرەباندن پێڕۆ دەکات
بەرێوبەرى ناحیەى باشیک رایدەگەینێت، تیرۆریستانى داعش، بە مەبەستی عەرەباندنی ناوچەکە، ماوەیەکە خێزانى عەرەب لە ناوچەکانى ترى عێراقەوە بۆ سنوورى ناحیەى باشیک دەهێنن.

بەرێوبەرى ناحیەى باشیک (زەنوون یوونس یووسف) بۆ Kdp.info زیاتر گوتی: داعش نزیکەى 300 خێزانی عەرەبی هێناوەتە گندی بازیوەی سنووری ناحیەی باشیک، هەڵبەت زانیارییەکان پێمان دەڵین کە، ئەم راگوازتنەی خێزانە عەرەبەکان بۆ ناوچەی باشیک چەندە پیوەندی بە لەدەستدانی هەندی ناوجەوە هەیە لە نموونەی بێجى و رومادى و تکریت، هێندەیش مەبەستیان پێڕۆکردنی عەرەباندنە."

دەربارەى رەوشى ناوچەکە و جموجۆڵی تیرۆریستانى داعش، بەرێوبەرى ناحیەى باشیک گوتی، تیرۆرستانى داعش ناتوانن جموجۆڵ و هاتوچۆیان هەبێ، چونکە هێزەکانى پێشمەرگە لە سەر چیاى باشیکن کە بەسەر باشیکدا دەڕوانێت، هەڵبەت ئەگەر جموجۆڵیان هەبێت، پێشمەرگە بۆردوومانیان دەکەن، گوتیشی "بە هۆی بۆردومانی پشێمەرگە و قورزی هاوپەیمانانەوە، زۆربەى مۆڵگە و بارەگاکانی تیرۆریستان داعش کراونەتە ئامانج."

(یووسف) ئومێدیشی وا بوو کە، لە داهاتوویەکی نزیکدا ناحیەى باشیک ئازاد بکرێ.
Top