سه‌رۆك بارزانی واژۆی كرد.. هه‌ڵه‌بجه بوو به پایته‌ختی ئاشتیی هه‌رێم
راوێژكاریی یاسایی‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان حاكم (ئازاد مه‌لا فه‌ندی) به kdp info-ی راگه‌یاند كه، (سه‌رۆك بارزانی) واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری (ناونانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به پایته‌ختی ئاشتیی هه‌رێمی كوردستان) كردووه و، ئه‌و بڕیاره‌یش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره، به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
راوێژكاریی یاسایی‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه ئه‌و بڕیاره له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه كاریگه‌ریی باشی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت و، ده‌بێت هه‌موو پرسه‌كانی پێوه‌ست به ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له پارێزگاكه ئه‌نجام بدرێن.
جێی ئاماژه‌یه، له كۆتایی مانگی ئه‌یلولدا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری (ناونانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستان)ی ده‌ركردووه.
به‌پێی خاڵه‌كانی بڕیاره‌كه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستانه و، كۆنفرانس و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌و مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و په‌یامی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌و پارێزگایه ساز ده‌كرێت، حكوومه‌تیش ساڵانه بودجه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌كات
