پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌فسه‌رێكى سوپاى عێراق كه‌ چه‌ند كارێكى دزى ئه‌نجامداوه‌ ده‌ستگیركرد

پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌فسه‌رێكى سوپاى عێراق كه‌ چه‌ند كارێكى دزى ئه‌نجامداوه‌ ده‌ستگیركرد
له‌ 24 كاتژمێرى رابردوو پۆلیسى هه‌ولێر كه‌سێكى ده‌ستگیركرد كه‌ سێ دزى گه‌وره‌ى له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى عه‌ره‌بان و ئیسكان ئه‌نجامداوه. وه‌ك پۆلیسى هه‌ولێر بۆ كوردستان تى ڤى ئاشكرایكرد به‌هۆى كامێراى چاودێرى توانرا تاوانبار ده‌ستنیشان بكرێت و به‌ كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر ده‌ستگیر بكرێت.

به‌ پێى ئه‌ زانیارییانه‌ى پۆلیسى هه‌ولێر بۆ كوردستان تى ڤى ئاشكرایكرد؛ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و پله‌ى مولازمى یه‌كه‌مى هه‌یه‌ له‌ سوپاى عێراق.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تاوانبار دانى به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ چه‌ندین گارى دزى له‌ شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى ئه‌نجامداوه‌ و هه‌روه‌ها دانى به‌وه‌شدا ناوه‌ كه‌ چه‌ندین تاوانى دیكه‌ى دزیكرن و كوشتنى له‌ پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق ئه‌نجامداوه‌.
Top