خاوەن پیداویستيیە تایبەتييەكان لە رۆژی جیهانیى خۆیاندا داوا دەكەن چیدی بە كەمئەندام بانگ نەكرێن

خاوەن پیداویستيیە تایبەتييەكان لە رۆژی جیهانیى خۆیاندا  داوا دەكەن چیدی بە كەمئەندام بانگ نەكرێن
بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی رۆژی جیهانی خاوەن پیداویستیيە تایبەتييەكان لە هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی دیكە بەشێوەیەكی بەرچاو ئەم یادكردنەوەیە بەرز رادەگیرێت.

سەرۆكی كۆمەڵەی خاوەن پێداویستيیە تایبەتیيەكان (سەركەوت نانەكەلی) لە بارەی رەوەش و بارودۆخی خاوەن پێداویستیە تایبەتیيەكانى كوردستان بە ماڵپەڕی گوڵانی راگەیاند: باردۆخی ژیانی خاوەن پێداویستیەكان لە كوردستان وەكو پێوست گرینگی پێندراوە، گوتیشی: بەداخەوە بەهۆی قەیرانی داریی ئەمساڵ زۆر پڕۆژەی گرینگمان لە دەست چوو بۆ باشتر كردنی ژیانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان.

نانەكەلی جەختی لەوەش كردەوە كە پڕۆژەیاسای ماف و ئیمتازاتی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان كەموكوڕی زۆری هەیە و گوتیشی: داوامانكردوە لە پەرلەمانی كوردستان ئەو پڕۆژەیاسایە هەموار بكرێتەوە كە لەساڵی 2011 دەرچووە و خاوەن پێداویستییەتایبەتییەكانیش داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەن چیدی وەك كەمئەندام ناویان نەهێنن و بە ناوی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان بناسرێن.
Top