وردەكاری زیانەكانی داعش لەهێرشەكانیان بۆ سەر بەنداوی موسڵ
هێمای بۆ ئەوەش كرد، لەسنوری دوو گوند شكستیان بە چەند هێرشێكی داعش هێناوەو پاشەكشێیان كردووە، ئەو هێرشانەش بۆ ئەوە بووە كە لاشەی بەجێماوەی دەیان چەكداریان ببەنەوە كە لەچەند رۆژی رابردوودا كەوتۆتە دەست هێزی پێشمەرگە.
ئەوەشی خستەروو، لەو شەڕو پێكدادانانە كە تارەنگانی شەوی رابردوو درێژەی هەبوو، زیانی پێشمەرگە بریتی بووە لە بریندار بوونی پێشمەرگەیەك بە سوكی، بەڵام داعش جیا لەوەی نەیتوانی هیچ لاشەیەكی چەكدارانی بباتەوە، هاوكات تەرمی 3 چەكداریان كەوتۆتە دەست هێزی پێشمەرگەو ژمارەیەك برینداریشیان هەیە، هەروەها چەند هامەڕو ئۆتۆمبێلێك و چەك و تەقەمەنیان لێ بەجێماوە.
