ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه كرد
سه‌ڵاح ساڵح له فه‌وجی 1ی سوپای پێنجی عیراقی له میحوه‌ری مه‌خمور به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ 20 چه‌كداری داعش به دوو به‌ش خۆیان ڕاده‌ستی پێشمەرگە كرد، جارێك 5 چه‌كداربوون جاره‌كه‌ی تریش 15 چه‌كدار.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ش به‌ش بوونه له‌و ناوچانه، وره‌یان ڕووخاوه و بێ هێز بوونە و نه خواردن و نه كهلووپهلیان پێ ده‌گات.
