پسپۆرێكی زانستە سیاسییەكان: رێكەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەولێر و بەغدا هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە یەكجارەكی

پسپۆرێكی زانستە سیاسییەكان: رێكەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەولێر و بەغدا هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە یەكجارەكی
بوخاری عەبدوڵا پسپۆری زانستە سیاسییەكان رایگەیاند، رێكەوتنی ئەمڕۆی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان وەك هەنگاوی یەكەم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان شتێكی گرنگ بوو.
ئاماژەیبەوەشدا، دەتوانین بڵێین ئەمە بوو بە كردنەوەی دەرگایەك بەرووی ئاسایی كردنەوەو پاشان چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆیە رێكەوتنی ئەمڕۆ رێكەوتنی دیكەی بەدواوەوە دەبێ.
ئەوەشی خستەروو، ئەو رێكەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا كاریگەریی ئەرێنی بەسەر بارودۆخی سیاسیی و ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەبێ، هەروەها بەرەیەكی یەكگرتووتر لەناو عێراق لەدژی تیرۆریستانی داعش دێتە هەبوون كە كاریگەریی لەسەر تێكشاندنی تیرۆر لە عێراق و هەرێم ئاسانتر دەكات.
Top