150 پێشمەرگە بۆ شوێنگرتنەوەی هێزەكەی كۆبانێ بەڕێكەوتن
لەبەردەم بارەگای هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: "ئەو 150 پێشمەرگەیەی شوێنی هێزەكەی كۆبانێ دەگرنەوە، لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بە رێگای ئاسمانی دەگەنە فڕۆكەخانەی ئورفا و لەوێشەوە لەخاڵی سنووری پرسووس دەچنە ناو كۆبانێ".
شەوی 28-10-2014 هێزێكی پێشمەرگە كە لە 150 پێشمەرگە پێكهاتبوون، 62 پێشمەرگەیان بە فڕۆكە و 68 پێشمەرگەی دیكەش بەڕێی وشكانی لە باكووری كوردستانەوە، بە چەكی قورسەوە چوونە ناو كۆبانێ.
رووداو
