پێشمه‌رگه گونده‌كانی ده‌روبه‌ری گوێری به ته‌واوی كۆنتڕۆڵكرده‌وه
د. ئاراز حه‌سۆ میرخان، سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێر رايگه‌یاند: له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر و مه‌خموور پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، ته‌واوی گونده‌كانی گوێر كۆنترۆڵ كران وه‌ك گونده‌كانی كوشاف و زوومماره و ساقیه، ته‌نها چه‌ند داعشێك ماون خۆیان حه‌شارداوه له خانووه‌كان پێشمه‌رگه به دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
وتیشی: "میحوه‌ری مه‌خمووریش عه‌لیاوه و جدیده و دووگركان ته‌واو بووه و كۆنتڕۆڵكراون كه كۆتا خاڵی كوردستانه، له ناوچه‌ی وادی غه‌رامیش هێرش ده‌ستپێده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "هه‌ردوو خاڵی كۆتایی گوێر و مه‌خموور ده‌گاته‌وه یه‌ك به یه‌كجاری پاك ده‌كرێته‌وه، هه‌وروه‌ها پێشمه‌رگه پلانی نیه لێره‌وه بچێته موسڵ ته‌نها له كۆتایی خاڵی سنووری گوێر و مه‌خموور راده‌وه‌ستێت، تا سه‌ر رووباری موسڵ له میحوه‌ری مه‌خموور".
خه‌ندان
