بەھۆی بۆردۆمانی فڕۆکە جەنگییەکان ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

بەھۆی بۆردۆمانی فڕۆکە جەنگییەکان ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران
فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بە چری بنکە و بارەگانی رێخکراوی تیرۆرستی داعش لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ بۆردۆمانکرد و زیانێکی گەورەی گەیاندە تیرۆرستان.



ئەفسەرێکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە پەیامنێری راگەیاند: شەوی رابردوو لە میحوەری بەنداوی مووسڵ، فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان بە چری بنکەکامی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆردۆمانکردوو لە ئەنجامدا، زیانێکی زۆری بە تیرۆرستان گەیاندووە.

ئەفسەرەکەی ھێزی پێشمەرگە گۆتیشی:" بۆردۆمانەکە ھاوکاتبووە لەگەل ھێرشێکی چەکدارانی داعش بۆسەر ھێزەکانی پێشمەرگە، زیانەکانی بۆردۆمانەکە بەشێوەیەک بووە، تەنیا لە خالێکی تیرۆرستاندا ٢٠ تیرۆرست تێدابوونە و ١٩ یان لێکوژراون و تەنیا یەک چەکداریان رزگاربووە.
Top